به‌گوێره‌ی راپۆری ماڵپەڕی NNA، له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا، هه‌ریه‌ک له(سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین) ئه‌مینداری یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان‌و (فازڵ میرانی) سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و (مه‌لا به‌ختیار) به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان یاوه‌ریی بارزانی ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌شزانراوه، سه‌ردانه‌که به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی کێشه‌کانی نێوان ههرێمو به‌غدایه، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و موچه‌ی هه‌رێم، هاوکات ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی موسڵ-یش، ته‌وه‌رێکی تری سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی‌و شاندی یاوه‌ری ده‌بێت بۆ به‌غداو له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقدا تاووتوێ ده‌کرێن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، له‌سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ به‌غدا، هیچ نوێنه‌رێکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و کۆمه‌ڵی ئیسلامی تێدا نابێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه (هۆشیار عه‌بدوڵڵا) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراکسیۆنی گۆڕان بۆ که‌ناڵی ڕوداو وتی:"ئاگاداری سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی نین بۆ به‌غدا"....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٠
News ID: 783626
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق سه‌ردانی به‌غدا بکات‌و نوێنه‌رانی سێ حزبی هه‌رێمیش یاوه‌ری ده‌که‌ن.